كه‌س ئاره‌زوی نیه‌ ١٢ مانگ ڕۆژژمێرێك هه‌ڵبواسێت له‌ ژووره‌كه‌ی کە یه‌ك دیزاین بێت یان وێنه‌ی ناشرین و بێ كوالتی و ریکلامی كاره‌كه‌ت بێت.

چاپی رۆژژمێری دیوار بۆ كۆمپانیاكه‌ت كه‌ بە دیاری ئه‌یبه‌خشیت به‌ كڕیاره‌كانت، له‌ ڕووی ماركێتینه‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌ت كاریگه‌رییەکیی زۆری هه‌یه‌ و ته‌نها شته‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٢ مانگ له‌به‌رچاوی كڕیاره‌كه‌ت یان هاوكاره‌كه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا تۆش و هه‌موو كه‌سێك پێویستی به‌ ڕۆژژمێرێكی چاپكراو هه‌یه كه‌‌ هه‌میشه‌ له‌به‌ر چاویدا بێت‌.

به‌ڵێ باش ده‌زانین كه‌ چه‌ند جار رۆژژمێرت چاپ كردوه‌ و داوته‌ به‌ دیاری به‌ڵام كه‌س هه‌ڵینه‌واسیوه‌. یان دوای چاند مانگێك لایانداوه‌ و ڕۆژمێرێكی تریان خستۆته‌ جێگای.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیزاینه‌كه‌ت زۆر ئاڵۆز بووه‌، دڵ ته‌نگ بووه‌، ره‌نگی زۆر زه‌قت به‌كار هێناوه‌ له‌گه‌ڵ دیكۆری شوێنەکان نه‌گونجاوه‌، یان وێنه‌كانی به‌كارت هێناوه‌ ھەمووی ریکلام بوه‌ بۆ كاره‌كه‌ت یان وێنه‌كانی زۆر ته‌قلیدی و بێ كوالتی بوون، یان ناوی كاره‌كه‌ت زۆر بە زه‌قی و گه‌وره‌یی دانراوه‌.

ئه‌گه‌ر بته‌وێت خه‌ڵكی رۆژژمێره‌كه‌ت به‌ دڵه‌وه‌ هه‌ڵواسێت، ده‌بێت په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌یت.

١- لۆگۆی كاره‌كه‌ت زۆر بە بچوكی دانێ.

٢- وێنه‌ی زۆر تایبه‌ت و جوان و تازه‌ و گوالتی به‌رز دانێ.

٣- وێنه‌كانی ده‌بێت به‌ جۆرێك بێت خه‌ڵكی به‌لایه‌وه‌ جوان بێت و سیمایه‌كی جوانی دابێت به‌ شوێنه‌كه‌ و دڵ بكاته‌وه‌ و ئارامی ببه‌خشێت.

٤- مەرج نییه‌ ئه‌و وێنانه‌ بانگه‌شه‌ بێت بۆ كاره‌كه‌ت. ئه‌گه‌ر جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خاڵی ٣ نابه‌خشێت، ته‌نها لۆگۆكه‌ت یان به‌رهه‌مه‌كه‌ت به‌ بچوكی دابنێیت له‌ به‌شێكا كه‌ كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌ر دیزانه‌كه و ئامانجی خۆی به‌ده‌ست دێنێت، چونكه‌ ناسكی و جوانی دیزاینی ڕۆژژمێره‌كه‌ سه‌رنجی كه‌سی به‌رامبه‌ر راده‌كێشێت.

٥- ئه‌و ره‌نگانه‌ی به‌كاری ده‌هێنیت له‌ دیزاینی ڕۆژژمێره‌كه‌ت، مه‌رج نییه‌ هه‌مان ره‌نگی كا‌ره‌كه‌ت بێت، ده‌بێت ره‌نگیك به‌كاربێنیت كه‌ له‌گه‌ڵ دیكۆری زۆربه‌ی شوێناندا بگۆنجێت، وه‌ك ره‌نگی ره‌ش و سپی و بێجی و ڕەساسی.

ره‌نگی سور و زه‌رد و پرته‌قاڵی و سه‌وز و مۆر، زۆر به‌ كه‌می له‌گه‌ڵ دیزاینی شوێناندا ده‌گونجێت، بۆیه‌ خه‌ڵكی ئارام نابن به‌و ره‌نگانه‌ و زوو لای ده‌ده‌ن.

بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر لۆگۆكه‌ت سوره‌ یان شین، هه‌وڵبده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگی رۆژژمێره‌كه‌ سپی یان رساسی كاڵ بێت و لۆگۆكه‌ت به‌ بچوكی به‌ ره‌نگی خۆی دایبنێ.

ده‌توانین زۆر زیاتر یارمه‌تیتان بده‌ین بۆ دیزاین و چاپكردنی رۆژژمێری كاره‌كه‌ت كه‌ ئه‌نجامێكی باش له‌ڕووی ماركێتینه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت به‌ كاره‌كه‌ت. ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رده‌م بێته‌وه‌ لای ئێمە بۆ کارەکانت.

ئیمه‌یل: sales@mahwy.com

سلێمانی – شه‌قامی سالم – به‌رامبه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی یه‌ك ( ٠٧٧٠٧٧٢٨٠٠٨)

هه‌ولێر – شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری – ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ ( ٠٧٧٠٧٧٢٧٠٠٧)