زۆر گەڕام و پرسیارمکرد (براندین)، چی پێدەگوترێت بە کوردی.
پێمان خۆشە باسێکی براندین بکەین بۆتان، گەر ھەر یەکێک لە ئێوەی بەرێز زانی چی پێدەوترێت بە کوردی، لە کۆمپانیاوە دیارییەکی پێشکەش دەکەین.
براندین چییە…؟
پێکدێت لە سێتێکی بازاڕگێڕی و پەیوەندییکان بۆ دروستکردنی جیاوازی و دەرخستنی کۆمپانیا یان ھەر بەرھەمێک لە نێوان ھاوشێوەکانیدا.
واتە یارمەتیتان دەدات بۆ دروستکردنی وێنەیەکی بەردەوام لە بیری کڕیارەکاندا بەرامبەر کۆمپانیاکەت یان کاڵاکەت.
یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی براندین، دروستکردنی کەسایەتییە بۆ کارەکەت.
وەک چۆن کەسایەتی ھەیە دەناسرێتەوە بە شێوازی قسەکردن و جوڵە و جل و بەرگ و ھەڵسوکەوتەکەی.
لە بواری کاریشدا بە ھەمان شێوەیە، کەسایەتی تایبەت دروست دەکەیت بۆ کارەکەت کە بەو کەسایەتییە بناسرێتەوە، بە دیزاینی لۆگۆی تایبەت و ھەڵبژاردن و پێدانی ڕەنگی تایبەت بۆ کارەکەت و شێوەو جۆری نوسین و وێنە و جۆری بانگەشە و ستایل و سیمای تایبەت و جیاواز بە کارەکەت.
ئەمانە ھەمووی بەیەکەوە متمانەیەک دروست دەکات لای کڕیار و دەبێت خزمەتگوزارییەکی باشی لەگەڵ پێشکەشبکرێت.
ئەمە وادەکات ئەو براندەت لە بیرۆکەی کڕیارەکانتدا بمێنێتەوەو ھەمیشە ئامادە دەبێت براندەکەی تۆ بکڕێت.
ھەموو بزنسێکی گەورە براندینی ھەیە بۆ کارەکەی، چونکە بە بێ براندین ھەرگیز کۆمپانیایەک یان بەرھەمێک ناتوانێت خۆی بەباشتر پیشان بدات لە نێوان بزنسە ھاوشێوەکانی.
بۆیە دەبینین زۆر لە کۆمپانیاکان خاوەن سەرمایەیەکی زۆرن بەڵام لە ڕووی متمانەو چالاکییەوە ناگەن بە ئاستی کۆمپانیایەکی سەرمایە کەمتر، تەنھا لەبەر ئەوەی براندینی باشتریان کردووە.
زۆر کات کە شوێنێک دەبینین راستەوخۆ متمانەمان لا دروست دەبێت کە دیزاینی شوێن و وێبسایت و چاپەمەنییەکان و ستاف و ریکلامەکانیان ھاوشێوەن.
ئەمە ئارامی دەرونی متمانەی کەسیمان پێدەبەخشێت.
تەنھا ئەو شوێنانەی باوەڕیان بەخۆیان و کارەکانیان و بەرھەمەکانیان ھەیە براندین دەکەن.
چونکە دەزانن دەتوانن کارێکی زۆر جوان و ناوازە بۆ کڕیارەکانیان بکەن.
مەبەست ئەوەیە ھەمیشە کڕیارەکانت لەت بمێننەوەو متمانەیان پتەوتربێت.