زۆر کەسمان بینی ئیشەکانیان ڕووی لە کزی دەکرد، خەڵک ھەموو دەیانگوت خەتای دۆخەکەیە، ئیش نەماوە، کەس پارەی پێ نییە، لەگەڵ کۆمەڵێک قسەی ڕەشبینی ڕوخێنەری تر.
ھەموومان دەزانین ئەو ھۆکارانە کاریگەرییان ھەیە، بەڵام ئەو ڕەشبینییەی خەڵک وات لێدەکات بیر لە چارەسەر نەکەیتەوە بۆ ئیشەکەت.
ئێمە کۆمەڵگەیەکین زۆر وابەستەین بە قسەی خەڵکەوە، کە بەداخەوە شتێکی باش نییە…
ھەندێک لە خاوەن کارەکان کۆڵنەدەرن بۆ برەودان بە کارەکانیان، ھەردەم شێوازی نوێ دەدۆزنەوە بۆ باشکردنی کارەکانیان.
سەرکەوتووەکان لەوە تێگەیشتن کە سۆشیال میدیا لە گەشەکردندایە، بۆێە گرنگییاندا بە سۆشیال میدیا و لە ماوەیەکی کەمدا گۆڕانکاری ئەرێنی بەرچاویان بینی، بە پێچەوانەی قسەی خەڵکەوە.

گرنگیدان بە سۆشیال میدیا دەبێت لە ھەموو ڕویەکەوەبێت:

١- گرنگیدان بە وێنەی سرنجڕاکێش و تایبەت و کوالتی بەرزی دوور لە کۆپی
٢- پۆست و دەقی تایبەت کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دڵگیربێت، چونکە تۆ لە ناوەند و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلام دەکەیت بۆ ھەموو چین و توێژێک و کەس کاتی خوێندنەوەی پۆستی ووشک و ڕەقی نییە
٣- چۆن ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە گرنگییان بۆ کارەکەی تۆ ھەیە و چۆن گەشە بەو جۆرە کەسانە بدرێت تا بەردەوامبن لەگەڵتدا.
٤- لە کوێ ریکلام دەکەیت و لە چ کاتێکدا دەیکەیت.
٥- بۆ گەیشتنی ریکلامکەت بە زۆرترین کەس پێویستە سپۆنسەر بکرێت بە بڕە پارەیەک، ئایا چەند سەرف دەکەیت؟
٦- براندینی باش بکرێت بۆ شێوەی پەیجەکان، تا متمانە دروست بکات لە چاوی بینەراندا.
لە چەند پۆستێکی داھاتوودا باسی گرنگی براندینتان بۆ دەکەین.