نیوەی دانیشتوانی سەر زەوی بەکارھێنەری ناوەندوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن.
بەشێک لە خەڵک ناڕەحەتن بەم فراوانی بەکارھێنانە، زۆرێکیش لە خەڵک بووە بە بەشێک لە ژیانیان و زۆربەی کاتیان لەسەر ناوەند و تۆڕە کۆمەڵایەتێکان بەسەردەبەن.
لای ھەندێک بەسەربردنی کاتەکانیان لەگەڵ مۆبایلدا پێخۆشترە، تا دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ ھاوڕێکانیاندا، بە ئاستێکە کە تەنانەت لە دانیشتنەکانیشدا سەرقاڵی مۆبایلەکانیانن!
بۆیە ئەم دیاردەیە ڕۆژ بە ڕۆژ لە فراوانبوندایە.
بە پێی ئامار و توێژینەوە زانستییەکانی دەردەکەوێت کە ئاستی بەکارھێنان لە داھاتوودا بەرزتر دەبێتەوە لەمەی ئێستا.
لەم وێنەیەدا کە تایبەتە بە ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی دانیشتوانی جیھان، ژمارە و ڕێژەی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت و ناوەند و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیکراوەتەوە.
بە زانستی سەلمێنراوە، ئەوانەی گرنگی دەدەن بە ناوەند و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ کارەکانیان، ئەنجامی زۆر باشیان بەدەستھێناوەو کڕیاری زۆریان بۆخۆیان و کارەکانیان ڕاکێشاوە.
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئامرازێکی خێران بۆ دۆزینەوەی کڕیار و ئارەزوومەندانی کارەکەت
ئێمه ئه‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین له ده‌ستپێكردن و دامه‌زراند و چاككردن و به‌ڕێوه بردنی هه‌موو ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تێكاندا به شێوازێكی پێشكه‌وتوو و ئه‌كادیمی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌بینیت.